
لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنز لیگ هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و هەنگاریا بەیەكگەیشتن.
تایمی یەكەم، هەرچەندە بە ئاست هۆڵەنەدا باشتر دەركەوت، بەڵام لە خولەكی 32 رۆناڵد سالای گۆڵێكی بۆ هەنگاریا تۆماركرد و بەو تاكە گۆڵە نیوەی یەكەم كۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، هۆڵەندییەكان سیناریۆی یارییەكەیان پێچەوانە كردەوە و لە خولەكی 83 دۆمفرێس گۆڵی یەكسانی تۆماركرد، پێش ئەوەش لە خولەكی 79 ڤان دایك بەهۆی وەرگرتنی كارتی سورەوە یاریگای جێهێشت.
سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات و بە خاڵێك یاریگایان جێهێشت.
لە یارییەكەی دیكەدا هەڵبژاردەی توركیا بە گۆڵێكی عیرفان قەهوەچی شكستی بە مۆنتینیگرۆ هێنا.