لە دەستپێكی قۆناغی پێش كۆتایی نەیشنز لیگ، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و كرواتیا رووبەڕووی یەكبونەوە.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی هۆڵەندا كۆتاییهات، گۆڵەكەش دۆنێل مالین لە خولەكی 34 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 55 و 72 كراماریچ بە لێدانی سزا و بازالیچ دوو گۆڵیان بۆ كرواتیا تۆماركرد و دواتر لە خولەكی 96 نوا لانگ گۆڵی یەكسانی بۆ هۆڵەندا تۆماركردەوە.

لە خولەكەكانی هەشت و 26ی دوو تایمی زیادكراودا پیتكۆڤیچ و لوكا مۆدریچ دوو گۆڵی تریان بۆ كرواتیا كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە هۆڵەندا بردەوە.

بەو ئەنجامە، كروایا سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا و چاوەڕێی براوەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەكات، هۆڵەنداش لە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەمدا رووبەڕووی دۆڕاوی هەمان یاری دەبێتەوە.