لە قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنز لیگ، هەڵبژاردەی سكۆتلەندا میوانداری پورتوگالی كرد.

لە تایمی یەكەم كوڕانی میوان بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی میواندار بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن.

لە تایمی دووەم هەمان سیناریۆی تایمی یەكەم بینرا، كوڕانی خاوەن یاریگا بەرگریان لە گۆڵەكەیان دەكرد و لە كۆتایشدا سەركەوتوو بوون و یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات.

لە یارییەكی تریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و كرواتیا بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

بەو ئەنجامانەش، پورتوگال بە 10خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە دێت و كرواتیا بە حەوت خاڵ و پۆڵەنداش بە چوار خاڵ لە پلەكانی دووەم و سێیەمیان گرتووە.