
لە یارییەكانی نەیشنزلیگ هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هۆڵەندا بە دوو گۆل یەكسان بوون.
لە قۆناغی كۆمەڵەكانی نەیشنزلیگ، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە خاكی خۆیدا میوانداری ئەڵمانیای كرد.
لە تایمی یەكەم هەر لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە رێجیندێرس گۆڵی یەكەمی كوڕانی خاوەن یاریگای تۆماركرد، بەڵام وەڵامی ئەڵمانییەكان بەهێز بوو كاتێك لە خولەكەكانی 38 و سێی زیادكراوی تایمەكە دوو گۆڵیان لەڕێی یاریزانان دێنز ئۆنداڤ و كیمیچەوە تۆماركرد.
لە تایمی دووەم لە خولەكی 50 هۆڵەندا ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، پاش ئەوەش هەردوو هەڵبژاردەكە هەوڵی گۆڵ تۆماركردنیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون سەرەنجام یارییە بە یەكسانی كۆتایی پێهات، لە یارییەكی تری هەمان كۆمەڵەشدا هەردوو هەڵبژاردەی هەنگاریا و بۆسنە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.