
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی بەردەوامە لەئاستە بەرزەكەی لەگەل یانەكەیدا و پێشەنگی گۆڵكارانی خولی ڕۆشەنی سعودی بەهێزتركرد.
ئەستێرەكەی مادێرا لە یاری یانەكەی بەرامبەر حەزم توانی گۆڵی چوارەم تۆماربكات كە یاریەكەیان بەئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.
بەوشێوەیە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی خولەكە بەرزكردەوە بۆ شەش گۆڵ و پێشەنگی گۆڵكارانی گرتووە كە لەدوای ئەو هەریەكە لە سادیۆ مانێ و حەمدەڵا بەتۆماركردنی پێنج گۆڵ لەپلەكانی دووەم و سێیەمدان.
بەتۆماركردنی ئەو تاكە گۆڵە بەرامبەر حەزم، ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆلەكانی لە كاروانی وەرزشی گەیاندە 850 گۆڵ كە لەگەڵ یانەكانی لیشپۆنە و مانچستەریونایتد و ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس و نەسر و هەڵبژاردەی پورتوگالی تۆماریكردوون.