
رافاێل نادالی یاریزانی تێنسی سەرزەوی ئیسپانی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا كەمترین بەشداری هەبووە لە خولەكاندا بەهۆی تووشبونی بە پێكان بەڵام بەشداری جامی بەرشلەۆنە دەكات كە ئێستا دەستیپیكردووە و لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، بوونی لەو پاڵەوانێتییە هاوشێوەی دیارییەكە بۆی و هەست بە باشی دەكات لەڕووی جەستەییەوە.
نادال دوپاتیكردەوە كە ئەمساڵ دوایین ساڵیەتی لە یاریگاكانی تێنسی سەرزەوی و دەیەوێت چێژ لە هەموو ئەو كاتانە وەربگرێت كە یاری تیا ئەنجامدەدات، دڵنیانییە لەوەی بە یەكجاری وازدەهێنێت یان نا بەڵام دڵنیایە لەوەی كە جەستەی رێگای نادات یاری زۆر بكات.
نادال دەڵێت، بەرشەلۆنە ئەو شوێنەیە كە چێژی لێدەبینێت بۆ یاریكردن چونكە سەركەوتنی باوەڕپێنەكراوی تیادا بەدەستهێناوە و یادەوەری لە بیرنەكراوی هەیە تیادا.
دەشڵێت، نەتوانینی بەشداریكردن لە جامی مۆنتی كارلۆ ئازاریداوە بەڵام خۆشبەختانە شتەكان بە باشی رۆیشتوون و ئێستا بە شێوەیەكی زۆر نایاب ئامادەیە بۆ یاریكردن.