
جولیان ناگلسمان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێش رووبەرووبوونەوەیان بەرامبەر سویسرا وتی: سویسرا ڕكابەرێكی زۆر باشە، بە دڵنیاییەوە بەهێزترینە لە كۆمەڵەكەدا بە لەبەرچاوگرتنی كوالێتی یاریزانەكان، بۆیە من بە بەهێزترین ڕكابەریان دەزانم.
دەشڵێت: پێموایە هیچ سوودێكی نییە قسە لەگەڵ یاریزانەكان بكەیت و پێیان بڵێیت خۆیان بە دۆڕان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموویان بۆ بردنەوە یاری دەكەن بەرامبەر سویسرا.
دوپاتیشیكردەوە، ئەوان دەیانەوێت یاری سێیەمیش لە كۆمەڵەكە بە بردنەوە تەواو بكەن، دواتریش گرنگ نییە بۆیان رووبەرووی كێ دەبنەوە لە قۆناغی 16.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ شتێك لە پێكهاتەكەیدا نەگۆڕاوە و یاریزانەكان وەك خۆیان ئامادە دەبن، هەروەها گرنگی بە كارتی زەرد نادات، رونیشیكردەوە كاتێك یاریزانێك دەكەیتە یەدەگ بۆ پارێزگاری لە كارتی زەرد ئەوا بێڕێزییە بەو یاریزانەی كە دەیهێنیتە ناوەوە.