
میدیای كەتەلۆنیا ئاشكرایانكردووە، یارییەكەی بەرشەلۆنە بەرامبەر سێڵتا ڤیگۆ گرژی و ئاڵۆزی لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە دروستكردووە و دەمەقاڵێ دروستبووە.
سەرچاوەكان باسیان لەوەكردەووە، گرژییەكان بە شێوەیك بوون، سێ یاریزانی بەرشەلۆنە بە رووی راهێنەردا تەقیونەتەوە، ئەو رووداوەش یەكەم جارە لە سەردەمی فلێك لەگەڵ بلاوگرانا رووبدات.
باس لەوە دەكرێت، ئەنسۆ فاتی، هیكتۆر فۆرت و فیران تۆرێس ناڕەزایەتییان بەرامبەر بڕیارەكانی فلێك لە بەرامبەر كەمی كاتی یارییكردنیان دەربڕیوە، ئەمەش دەنگە دەنگ و ئاژاوەی لە ژووری جلگۆڕین لێكەوتووەتەوە.
ئاشكرابووە، فاتی دوای یارییەكە شەقی لە ساردكەرەوەكان هەڵداوە و فۆرتیش دوای یارییەكە خۆی لە فلێك دزیوەتەوە كاتێك دەستخۆشی لە یاریزانەكان كردووە، هەروەها تۆرێس زۆر دڵتەنگ بووە بەهۆی گۆڕانكاری پێكردنی لە كاتێكدا ئاستێكی باشی پێشكەش كردووە.