سەرۆكی یانەی ریال مەدرید جارێكی دیكە پاڵپشتیی خۆی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی یانەكەی دووپاتدەكاتەوە، دوای ئەو رەگەزپەرستییەی لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا، لە بەرامبەری كرا.

 فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریال مەدرید لەلێدوانێكی نوێدا دەڵێت "ڤینیسیۆس تاوانبار نییە، بەداخەوە دەیانەوێت تاوانباری بكەن، لەكاتێكدا ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان، ئێمە چاوەڕێی وەڵامێكی بەهێز دەكەین لە بەرپرسان، لەبەرامبەر ئەوەی بەرامبەر یاریزانەكەمان كراوە."

 رۆژی دووشەممەی رابردوو فلۆرێنتینۆ پێرێز، بەتەنیا لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر كۆبووەوە و هەموو پاڵپشتییەكی خۆی و یانەكەی بۆ یاریزانەكە دووپاتكردەوە،لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ریال مەدرید بە یاریزانە بەرازیلییەكەی گوتووە "ئێمە لە ریال مەدرید بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتیت دەكەین، منیش وەك خۆم پاڵپشتت دەبم و لەگەڵت دەبم تاوەكو كۆتایی رێگایەكە.

هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا بە ڤینسیۆسی وتووە، ئەوەیە كە تۆ نابێت هێندە خۆت بەو شتانەوە سەرقاڵ بكەیت، بۆ ئەوەی كاریگەریی لەسەرت دروست نەكات چونكە لە بەرژەوەندی تۆدا نییە.