
سیروان سەعید/ گەرمیان
دوای ئەوەی وەك یاریزانی یانەی شێروانە بەشداری پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان كردو بەو تەمەنە بچوكەوە توانی ئاستێكی سەرسوڕهێنەر پێشكەش بكات , رۆژی14ی ئابی 2023 یەكێتی لاوانی كوردستان لیژنەی ڕزگاری بۆ زیاتر هاندانی ئەو یاریزانە ئاست بەرزە خەڵاتی تایبەتی پێشكەش یاریزانەكە كرد . لای خۆیەوە نیڤار حسن بە سایتی ڕیگای كوردستانی ڕاگەیاند . زۆر سوپاسی یەكێتی لاوان دەكەم كە ئەركیان كێشا بۆ ئەو ڕێز لێنانەی پێشكەش بە منیان كرد , وە من ئامانجی زیاترم هەیەو ئەمەوێت لە داهاتودا ببمە یاریزانێكی باشترو خزمەتی زیاتر بە وەرزشی دەڤەرەكەم بكەم. سەبارەت بە بەشداری كردنی لە خولە گەورەكان نیڤار حسن ڕایگەیاند : لە ئێستادا لە گەل سێ یاریزانی دیكە لە مەشق و ڕاهێنانداین بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتیەكی گەورە لە سەر ئاستی كۆماری عێراق و ئامانجم ئەوەیە لەم پاڵەوانێتیە بتوانم ئاستی باشتر بە دەست بینم . سایەنی باسە نیڤار حسن لە دوا پاڵەوانێتی گۆرە پان و مەیدانی یانەكانی كوردستان توانی لە بازی بەرز پلەی دووەم و لە سێ باز پلەی دووەم و ڕاكردنی 400x4 پلەی دووەم و یەك باز پلەی سێیەم بە دەست بێنێت .