پێگەی سكۆر 90ی جیهانی راپرسیەكی لەسەر پاڵەوانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ ئەنجامداوە و دواتریش ئەنجامەكەی بڵاوكردەوە.

بە پێی راپرسیەكە، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی تا ئەم ساتە بە رێژەی لە سەدا 25 پاڵێوراوی یەكەمە بۆ ئەوەی نازناوی وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت كە بڕیارە لە مانگی نۆی ئەمساڵ دەستپێبكات.

یانەی ریاڵ مەدرید رێژەی لە سەدا 20ی بەدەستهێناوە و وەك پاڵێوراوی دووەم دیاریكراوە بۆ بوون بە پاڵەوانی چامپیۆنز لیگ لە كاتێكدا پاڵەوانی وەرزی رابردووی ئەو خولەیە.

یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بە راهێنەرایەتی میكێل ئارتێتا لە پلەی سێیەمی پاڵێوراوەكاندایە بە ڕێژدەی لە سەدا هەشت، یانەكانی لیڤەرپوڵ و بەرشەلۆنە بە رێژەی لەسەدا حەوت وەك پاڵێوراوی چوارەم دیاریكراون.