
پێگەی وەن فوتبۆڵ ئەنجامی راپرسیەكی بڵاوكردەوە كە هاندەران دەنگیانداوە و باشترین 25 یاریزانی لە ماوەی 25 ساڵی رابردووی تۆپی پێدا بڵاوكردەوە.
لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە باشترین یاریزانی 25 ساڵی رابردووی جیهان دیاریكراوە دوای ئەوەی دەنگەكان جیاكراونەتەوە و نازناوی مۆندیالیش كاریگەری گەورەی لەسەر هەبووە.
لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانانی 25 ساڵی رابردوووشدا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی دەبینرێت و زەینەدین زیدانی فەرەنسیش پلەی سێیەمی ریزبەندییەكەی گرتووە.
هەریەكە لە ئەندرێس ئینێستا و رۆناڵدۆی بەرازیل و چاڤی و تێری هێنری و لوكا مۆدریچ و مانوێل نۆیەر و نەیمار دا سیلڤا لە پلەكانی چوارەم تا دەیەمی باشترینەكاندا بوون.
بە پێی ئەو پێگەیە بێت، رۆناڵدینیۆ لە پلەی 11ی باشترین یاریزانی جیهاندایە لە 25 ساڵی رابردوودا، هەروەها كەریم بنزیمە و تۆنی كروس لە پلەكانی 12 و 13دان ، كاكا و بوفۆن و ماڵدینی و سێرجیۆ رامۆس پلەكانی 14 تا 17ی ریزبەندییەكەدان.