یانەی یۆڤانتۆس لە راگەیاندراوێكی فەرمی رایگەیاند كە پەیوەندی فەرمییان لە دادگای نیشتمانی دژی مادە وزەبەخشەكان پێگەیشتووە سەبارەت بە دۆخی پۆل پۆگبا وە یاریزانەكە سڕ دەكرێت تا كاتێكی نادیار و یانەكە بیر لەوە دەكاتەوە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەنگاوەكانی داهاتووی ئەم دۆخە بكات

ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا دووپاتی كردەوە هەرچەندە پۆگبا بەشداری نەكردووە لەكاتی یارییەكەی ئودینێزی كە یانەكە بردنەوەی بەدەستهێنا بەڵام ئەو یەكێك بووە لەو یاریزانانەی كە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی هەڵبژێردران بۆ ئەنجامدانی پشكنینی مادەی وزەبەخش.

ڕۆژنامە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەنجامی پشكنینی تێستۆستیرۆنی یاریزانە فەرەنسییەكە لە پشكنینەكان ئەرێنی دەرچووە و پێشبینی دەكرێ بۆ ماوەی ساڵێك رابگیرێت.