یانەی بەرشەلۆنە و پێكهاتەی چاڤی هێرناندێز گورزێكی كوشندەی بەركەوت بە پشتراستبوونەوەی پێكانی كانسێلۆ و بەشدارینەكردنی ئەستێرە پورتوگالیەكە لە جامی سوپەری ئیسپانیا.

بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی ئۆساسونا دەبێتەوە لە نیوەی كۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا و نەبوونی كانسێلۆ دەبێتە هۆی قەیران لەبەرشەلۆنە، بەڵام بە دڵنیاییەوە جێگرەوەیەك هەیە بۆ چاڤی هێرناندێز.

بەپێی ئەوەی ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە، چاڤی دەگەڕێتەوە بۆ پلانی وەرزی ڕابردوو تیپەكە، بە بەشداری ڕۆناڵد ئاراوخۆ و كوندێ لە پۆستی بەرگریكاری ڕاستدا.

هەروەها ئینیگۆ مارتینێز دەتوانێت لە یاری كۆپا دێل ڕێ یاریبكات، هەروەها ڕۆڵێك لە جامی سوپەری ئیسپانیا بگێڕێت، ئەوەی جێگای سەرنجیشە، گەڕانەوەیەی راهێنەرە ئیسپانیەكەیە بۆ لاماسیا وەك یەكێك لە بژاردەكان، بە نیازیشە هێكتۆر فۆرتی تەمەن 19 ساڵ سەربخات.

كە پێشتر لە یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕۆیاڵ ئەنتوورپ لەقۆناغی شەشەمی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەی یەكەم یاری ئەنجامدا.