فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرد لە كۆبوونەوەی ئەندامانی ریاڵ مەدرید وتی: رۆدری یاریزانێكی نایابە و رێز و خۆشەویستیم بۆی هەیە ، بەڵام ئەمساڵ تۆپی ئاڵتوونی شایستەی یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بوو، لە كاتێكدا ئاستی ساڵی رابردووی رۆدری شایەنی باڵۆن دۆر بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، چامپیۆنز لیگی نوێ دەریخست چارەسەر نییە، سیستەمێكە كە 36 یانەیە و كەس لێی تێناگات و بەهای یارییەكان دابەزیوە، هەروەها كاریگەری لەسەر تەندروستی یاریزنەكان هەیە

دەشڵێت: تۆپی پێ بە ڕێگایەكی هەڵەدا دەڕوات، هاندەران بەدەست زۆری تێچووی سەیركردنی تۆپی پێ دەناڵێنن، هەروەها ئەمە كاریگەری لەسەر پێكانی یاریزانان هەیە، بۆ نمونە بێلینگهام لە ئێستادا 251 یاری ئەنجامداوە، بێكهام لەو تەمەنەدا تەنیا 54 یاری ئەنجامدابوو.

جەختیشیكردەوە، پێشنیاریكردنی پرۆژەی سوپەر لیگ بۆ گۆڕینی مێژووی تۆپی پێ و سود گەیاندنە بە وەرزشەكە، ئێستاش لە هەموو كاتێك گەشبینترە كە پرۆژەكە سەربگرێت.

پێرێز وتیشی: ئێمە ڕیاڵ مەدریدین و هەرگیز وازناهێنین، سوپاس بۆ هەموو ئەو كارانەی كە بۆ ئەم یانەیە ئەنجامی دەدەن، شانازییەكی گەورەیە كە ئەندامی ڕیاڵ مەدرید بم و لە سەرووی هەمووشیانەوە سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید بم.