راپۆرتە رۆژنامەنوسیەكان بڵاویانكردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بیری لەوە كردووەتەوە كە گرێبەست لەگەڵ ئەلیخاندرۆ گارناچۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد ئیمزابكات.

تۆڕی دیڤینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشكرایكرد، پێرێز پلانی ئەوەی داناوە كە لە 17ی مانگی داهاتوودا لە كاتی گەشتكردنیان بۆ رووبەڕووبونەوەی مانچستەر سیتی كۆبونەوەی لەگەڵ یاریزانە ئەرجەنتینیەكە بكات.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرۆكی یانەی شاهانە متمانەی تەواوی بە خۆی هەیە كە بتوانێت گارناچۆ رازیبكات بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابكات.

رونیشیكردەوە، سەرجەم بەرپرسانی یانە ئیسپانیەكە سەرسامن بە ئاستی ئەو یاریزانە و ئامادەن ئۆفەرێكی گەورە ئامادەبكەن لەپێناو پەلكێش كردنی چونكە پێیانوایە دەبێتە یاریزانێكی گەورە لە پرۆژەی داهاتوویاندا.

تۆڕەكە دوپاتیكردووەتەوە، گارناچۆ ئێستا یەكێكە لەو یاریزانە لاوانەی كە چاوەڕی دەكرێت لە داهاتوودا ببێتە ئەستێرەیەكی تۆپی پێ و چەندین یانەش چاودێری دەكەن.