
پێرێز تاكە كاندید بوو لەو هەڵبژاردنەی كە یانەكەی لە حەوتی ئەم مانگە دەستیپێكرد، لە ئێستادا ریاڵ مەدرید ڕێككەوتنی دەستەی كارگێڕی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی ئێستای ریاڵ تا ساڵی 2029 راگەیاند.
ئەمە حەوتەمین خولی سەرۆكایەتی پێرێز دەبێت، تەنیا دوو خولیان دەنگدانی بۆ ئەنجامدراوە ئەویش لە ساڵەكانی 2000 و 2004دابوو، ئەویش كێبڕكێكەی لە لۆرێنزۆ سانزی بردەوە.
لە پێنج پرۆسەی هەڵبژاردنی تردا، بەهۆی نەبوونی كاندید، ئەندامانی یانەی ریاڵ مەدرید هەڵبژاردنیان ئەنجامنەدا، ئەویش لە ساڵانی 2009 و 2013 و 2017 و 2021 و 2024بوو.
پێرێز تەمەنی 77 ساڵە، ڕۆژی هەشتی ئازار دەبێتە 78 ساڵ، وە دەبێتە خاوەنی درێژترین ماوەی سەرۆكایەتی یانەكە لە مێژووی ریاڵ مەدرید.
لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا، یانەكە 65 نازناوی بەدەستهێناوە، وەك 37 نازناوی تۆپی پێ و 28 نازناوی تۆپی باسكە.