رۆژنامەنووسی ئیسپانی میگوێل ئانخێل دیاز لە بەرنامەیەكی رادیۆی كادینا كۆپ ئاشكرایكردووە، بەهۆی سەركەوتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و دوورخستنەوەی ئاتلێتیكۆ مەدرید، فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕی 250 هەزار یۆرۆی وەك پاداشت بەهەر یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بەخشیووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، پاداشتێكی گەورەتر چاوەڕوانی یاریزانانی یانە ئیسپانییەكە دەكات، ئەگەر بتوانن لە هاوینی داهاتوو ببنە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان ئەوا گەورەترین پاداشتی ئەم وەرزە وەردەگرن و پێرێز خەڵاتێكی دارایی گەورەی بۆ ئامادەكردوون.

ریاڵ مەدرید لەم وەرزە كێبڕكێی بردنەوەی لا لیگا و چامپیۆنز لیگ و جامی شای ئیسپانیا دەكات، چاویشی لەوەیە ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەكان وەك یەكەمین یانە لە شێوازی نوێی پاڵەوانێتییەكە.