رۆژنامەی ریلیڤیۆ بڵاویكردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا تووڕەبونێكی زۆر بە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدریدەوە دیار بووە كە هۆكارەكەشی شكستی كلاسیكۆیە.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، توڕەبوونی ئەنچیلۆتی بە پلەی یەكەم لە كارلۆ ئەنچیلۆتی بووە چونكە بە بەرپرسیاری یەكەمی دادەنێت بەتایبەت لە خراپی ئاستی یانەكەیان لەم وەرزەدا.

دوپاتیكردووەتەوە، سەرۆكی یانە ئیسپانیەكە راهێنەر و یاریزانانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت كێشەكانی یانەكەیان چارەسەر بكەن و بە خێرایی بگەڕێنەوە سەر ئاستە بەرزەكەیان.

دەشڵێت، پێرێز توڕەیە لە خراپی ئاستی هێڵی بەرگری یانەكەی و پێیوایە یاریزانانی تیپی بەرامبەر بە ئاسانی تێیاندەپەڕێنن و ئەوەش بە ڕوونی لە یارییەكاندا دەركەوتووە.

رونیشیكردووەتەوە، داوای كردووە رێگا بە بێلینگهام بدرێت لە یارییەكاندا زیاتر بچێتە ناو هێڵی سزای بەرامبەر چونكە لە گۆڵ تۆماركردن دووركەوتووەتەوە، هەروەها پێویستە كاماڤینگا سەرەكی بێت و چوامینیش بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە بكرێتە یەدەگ.