یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویانكردەوە كە والتەر ماتزاری راهێنەری یانەكەیان دوورخستووەتەوە بەهۆی ئەوە ئەنجامەكانی ئەم دواییەیان بە شێوەیەكی باش نەبووە.

یانەكە رایگەیاندووە، دوای كۆبونەوەی سەرۆكەكەیان لەگەڵ ئەندامانی كارگێڕی و دوای خوێندنەوە بۆ ئەنجامەكانیان و ئاستی یانەكەیان بڕیاریاندا ماتزاری دووربخەنەوە.

دواتر یانەكە ئاشكرایكرد كە فرانچیسكۆ كالزۆنای راهێنەری هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا ئەركی سەرپەرشتیاری یانەكەیانی وەرگرتووە لە شوێنی راهێنەرەكەی پێشوویان ئەم هەنگاوەش تەنیا پێش ماوەیەكی كەم لە یاری ئەو یانەیە دێت بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ.

كالزۆنا لە ئێستادا راهێنەری هەڵبژاردەی سلۆڤاكیایە و یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە رەزامەندی لەسەر داواكاریەكەی یانەی ناپۆلی داوە لە هەمان كاتدا ئەركی راهێنەرایەتی ئەو یانەیەش وەربگرێت.

كالزۆنا لە رابردوودا ماوەی چەند ساڵێك لە یانەی ناپۆلی كاری كردووە بە شێوەیەك كە یاریدەدەری هەریەكە لە لوسیانۆ سپالێتی و ساری بووە.