
ئەمڕۆ دووشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، یانەی نەسڕی سعودی كاژێر 8ی شەو لە یاریگەی خۆی میوانداریی یانەی عەینی ئیماراتی دەكات، لە یاریی چووندا عەین 1-0 سەركەوتنی بەدەستهێناوە و نەسڕ جگە لە بردنەوە هیچ بژاردەیەكی دیكەی نییە بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشكۆتایی.
رۆناڵدۆ بەر لە یارییەكەیان بەرامبەر عەینی ئیماراتی، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپۆنزلیگی ئاسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا گوتی "ئەمە یارییەكە نەك تەنیا بۆ یانەی نەسڕ، بەڵكو بۆ هەموو سعودییە گرنگە، چاوەڕوانی هاندەرانمان دەكەین و پێویستییەكی زۆرمان بە پاڵپشتیی ئەوان هەیە و دەمانەوێت بگەینە قۆناخی پێشكۆتایی.'
كریستیانۆ دەڵێت "بەڵێن بە هاندەرانی یانەكەمان دەدەین هەموو شتێك لە پێناو ئەواندا بكەین، سبەی دەمانەوێت ریمۆنتادا بكەین و بگەینە قۆناخی داهاتوو، سبەی یان مردن یان مردن، ئەوەی بدۆڕێت دەردەكرێت، بەڵام بیركردنەوەی من ئەوەیە كە نەسڕ دەیباتەوە و سەردەكەوێت."
رۆناڵدۆ دەڵێت "یارییەكە لە یاریگەی خۆمان و لەبەردەم هاندەرانمانە، بەڕای من لە یاریی چووندا دەكرا گۆڵێك یان دووان بكەین، ئەگەر هاوشێوەی یاریی چوون یاری بكەین و سوود لە هەلەكان وەربگرین دەتوانین یارییەكە ببەینەوە و بۆ ئەوەش پێویستیمان بە پاڵپشتیی هاندەران هەیە."