
لە یارییەكانی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەی بەرازیل، میوانداری هەڵبژاردەی پیرۆی كردوو، بە ئەنجامی چوار گۆڵ یارییەكەی لێ بردەوە.
لە نیوەی یەكەمدا سامبا بەبەهێزی دەستی پێكرد، بەڵام تاوەكوو خولەكی 38 نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات لەوكاتەدا بە لێدانی سزا رافینیا گۆڵی یەكەم تۆماركرد.
سەرئەنجام نیوەی یەكەم بەم تاكە گۆڵەی خاوەن ماڵ كۆتایی پێهات.
لە نیوەی دووەمدا یاریزانی دۆریڤاڵ جۆنیۆر بەهێرشبردن دەستیان بەیارییەكە كردوو، لەخولەكی 54 دووبارە بەلێدانی سزا رافینیا گۆڵی دووەمی تۆماركرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكی 74 كاتیك هێنیركێ گۆڵی سێیەم و دڵنیای بەرازیلی تۆماركرد.
سامبا بەوگۆڵەشەوە نەوەستان لە خولەكی 74 پێرێرا گۆڵ و چوارەمیشی تۆماركرد و ئەنجامەكان لەسەر پیرۆ زیاتركرد.
لە كۆتاییدا یارییەكە بە ئەنجامی چوار گۆڵ لە بەرژەوەندی سامبا كۆتایی هات و كۆی خاڵەكانی كردە16 خاڵ، لە پلەی چوارەمدا دەبیندرێت، پیرۆیش بەم شكستە تەنیا شەش خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدا دێت.