ئەمشەو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال عێراق میوانداری كوەیت دەكات و بەرازیلیش رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەستپێدەكاتەوە، ئەمشەو لە كیشوەری ئاسیا و لە كاتژمێر نۆ و 15 خولەكدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی كوەیت دەكات.

عێراق كە 11 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی كۆمەڵەكەیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە ژمارەی خاڵەكانی زیادبكات و نزیكتر بێتەوە لە گەیشتن بە مۆندیال.

لە یارییەكانی تریشدا، هەڵبژاردەی سعودیە رووبەڕووی چین دەبێتەوە، ئێرانیش بەرامبەر ئیمارات یاریدەكات.

هەر لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بەڵام لە كیشوەری ئەمریكای لاتین، لە كاتژمێر سێ و 45 خولەكی بەرەبەیانی سبەینێ هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای خۆیدا میوانداری كۆڵۆمبیا دەكات.