سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەرجەنتین میوانداری ئۆرۆگوای دەكات و بەرازیل رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

سبەینێ لە یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئەمریكای لاتین بۆ مۆندیالی 2026، لە كاتژمێر سێی بەیانیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای خۆیدا و لە یاریەكی بەهێزدا میوانداری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای دەكات.

ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەكەدا تا ئێستا چوار یاری ئەنجامداوە و لەسەرجەمیاندا بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە.

لە هەمان كاتدا، هەڵبژاردەی بەرازیل كە لە دوو یاری رابردوودا نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی كۆڵۆمبیا و دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر سكەی بردنەوەكان.