
لە پاڵاوتنی مۆندیال لە ئەمریكای لاتین، هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بووە میوانی پیرۆ.
لە تایمی یەكەمدا هەردوو هەڵبژاردە بەشێوەیەكی خێرا دەستیان بە یارییەكە كردوو، بەڵام پاش لەدەستدانی كۆمەڵێك دەرفەت هیچ كام لایان سەركەوتوونەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ.
لە نیوەی دووەمدا دووبارە هەردوو هەڵبژاردە بە هێرشكردن دەستان بە یارییەكە كردەوە و بەڵام سەركەوتوونەبون، تاوەكوو خولەكی 88 كاتێك خاوەن ماڵ لەرێگەی میگێل ئاراوخۆ گۆڵێكی كوشندەی لەدواساتەكان تۆماركرد.
سەرئەنجام یارییەكە بەم تاكە گۆڵە و بە بردنەوەی هەڵبژاردەی پیرۆ كۆتایی هات، پیرۆ بە كۆكردنەوە شەش خاڵ، لە پلەی نۆیەمدا دەبیندرێت، ئۆرۆگوایش لە پلەی سێیەمدایە بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ.