
ئەرجەنتین بەبەهێزی دەستی بەیارییەكە كردوو، لە خولەكی 19 لیۆنێل میسی گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی تۆماركرد، تانگۆ بەردەوامبوو لە فشارەكانی، سەرئەنجام لە خولەكی 43 لاوتارۆ مارتینێز گۆڵ و دووەمیشی تۆماركرد.
تانگۆ بەوگۆڵەوە نەوەستان لەخولەكی سێی كاتی زیادكراوی نیوەی یەكەمدا، جولیان ئەلڤارێز گۆڵی سێیەمی خاوەن ماڵی تۆماركرد، سەرئەنجام بەم سێ گۆلە نیوەی یەكەم لە بەرژەوەندی ئەرجەنتین كۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا تانگۆ بەردەوامبوو لە هەوڵەكانی بۆ زیادكردنی ئەنجامەكە، لەخولەكی 69 ئەلمادا گۆڵ و چوارەمی تۆماركرد.
یاری بەردەوامبوو تاوەكوو خولەكی 84 كاتێك لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی خۆی پێنجەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد.
لیۆ بەوگۆڵەوە و نەوەستاو لە خولەكی 86 هاتریكی تۆماركرد و گۆڵی شەشەمی تانگۆی تۆماركرد.
لە كۆتاییدا یارییەكە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ وەڵام، لەبەرژەوەندی ئەرجەنتین كۆتایی هات، تانگۆ خاڵەكانی كردە 22 خاڵ و لەپلەی یەكەمدا مایەوە، بۆلیڤیاش بە 12 خاڵ لە حەوتەمدایە.