لە پاڵاوتنی ئۆلۆمپیاد ئەرجەنتین لە بەرازیلی بردەوە و سەركەوتنی بۆ پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا.

لە كۆتا جەولەی پاڵاوتنەكانی وڵاتانی ئەمریكای باشوور بۆ ئۆلۆمپیاد، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر بەرازیل یاریكرد.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە ئاستێكی مامناوەندیان پێشكەش كرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ئەرجەنتین هێرشەكانیان چڕكردەوە تا لە خولەكی 78 گۆڵێكیان لە رێگەی لوسیانۆ گۆندۆ تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكەیان بەو تاكە گۆڵە بردەوە.

بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی ئەرجەنتین سەركەوتنی بۆ ئۆلۆمپیادی پاریس بەدەستهێنا و بەرازیلیش نەیتوانی بگاتە پاڵەوانێتییەكە.