لە پاڵاوتنی جامی یۆرۆ، پورتوگال بە گۆڵێكی كریستیانۆ لە ئایسلەندای بردەوە و پۆڵەنداش ڕیمۆنتادای بەسەردا كرا.

لە جەولەی چوارەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ی ئەڵمانیا، لە كۆمەڵەی دەیەمدا، هەڵبژاردەی پورتوگال لە دەرەوەی خاكی خۆیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلەندا یاری كرد.

پورتوگال بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا و تاكە گۆڵەكەش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەكی 89دا تۆماریكرد، بەمەش دوای چوار بردنەوەی لەسەریەك بە 12 خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەكەیدایە.

لە یارییەكی كۆمەڵەی پێنجەمیشدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە هەڵبژاردەی مۆڵدۆڤا دۆڕا و لە كۆمەڵەی شەشەمیشدا، هەڵبژاردەی بەلجیكا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئیستۆنیا تۆماركرد، هاوكات هەڵبژاردەی نەرویجیش بە سەركردایەتی ئیرلینگ هالاند، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی قوبرسی بردەوە.