
لە پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 هەڵبژاردەی پورتوگال لە خاكی خۆی بەبێ ئامادەبوونی گۆڵكاری هەڵبژاردەكەی رۆنالدۆی ژمارە حەوت میوانداری هەڵبژاردەی لوكسمبۆرگی كرد.
لە تایمی یەكەم هەڵبژاردەی پورتوگال لە خولەكەكانی 12 و 18ی یارییەكە دوو گۆڵی تۆماركرد لەلایەن ئیناسیۆ و گۆنچالۆ رامۆس و لە خولەكی 34 رامۆس گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد و لە خولەكی چواری زیادكراو ئیناسیۆ گۆڵی چوارەمی تۆماركرد.
لە تایمی دووەم دییۆگۆ جۆتا لە خولەكی 57 گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد و گۆڵی شەشەم و حەوتەم لەلایەن ریكاردۆ هۆرتا و دییگۆ جۆتا تۆماركرا لە خولەكەكانی 67 و 77 ی یارییەكە گۆڵی هەشتەم و نۆیەم لەلایەن برۆنۆ فێرناندێز و جواو فلێكس تۆماركرا لە خولەكەكانی 83 و 88 ی یارییەكە.
سەرەنجام بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی پورتوگال كۆی خاڵەكانی گەیاندە 18 خاڵ سەركەوتنی بۆ یۆرۆی 2024 بەدەستهێنا و گەورەترین بردنەوەی لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا.