لە یاریەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە جامی یۆرۆی 2024ی ئەڵمانیا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی جۆرجیا، یاریەكەشی بەئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە.

تایمی یەكەمی یاریەكە بۆ ئیسپانیەكان لەسەرەتاوە تاوەكو كۆتایی باڵادەستی تەواویان بەسەر یاریەكەدا سەپاند، ئەلڤارۆ مۆراتا دوو گۆڵ،كڤیركڤیلیا بەهەڵە، دانی ئۆلمۆ لە خولەكەكانی 22 و 27 و 38 و 40 چوار گۆڵەكەی ئیسپانیایان تۆماركرد.

لە تایمی دووەمیش، یاریزانانی ئیسپانیا بەردەوام بوون لەسەر ئاستە بەرزەكەیان، كە سەرەڕای ئەوەی جۆرجیا لە خولەكی 49 لەلایەن شاكڤیتادیەوە گۆڵێكیان تۆماركرد، بەڵام ئیسپانیا بەبەهێزی گەڕایەوە و لە خولەكەكانی 66و 68 و 74 مۆراتا و لامین یامال ویلیامزە و سێ‌ گۆڵی تریان تۆماركرد.

بەو ئەنجامە،ئیسپانیا بەكۆكردنەوەی شەش خاڵ لەپلەی دووەمی كۆمەڵەی یەكەمدایە.