ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان دوپاتیانكردەوە كە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بڕیاریداوە خۆی لە كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەكەی ڕزگاربكات و پێش دەستپێكی یاریەكانی وەرزی نوێی خولی فەڕەنسا ئەو یاریزانە بفرۆشێت دوای ئەوەی ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە نوێبكاتەوە.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند كە یانە پاریسیەكە بڕیاری كۆتایداوە لەبارەی فرۆشتنی مباپێوە چونكە نایانەوێت وەرزی داهاتوو بەخۆڕایی یانەكە بەجێبهێڵێت.

لەلایەكی تریشەوە تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند كە مباپێ پاداشتی دڵسۆزی گرێبەستەكەی لەلایەن پاریس سان جێرمانەوە پێدەبەخشرێت دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە نوێكردەوە و بەوهۆیەوە پاریس سان جێرمان ناچارە 80 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە.

ئەو تۆڕە دوپاتیكردەوە كە مباپێ ئەو پاداشتە لە دوو بۆنەدا وەردەگرێت و كە ئەم مانگە 40 ملیۆن یۆرۆ و جاری دووەمیش لەكۆتایی مانگی هەشتی داهاتوو هەمان بڕە پارە وەردەگرێت.