خلێفی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بێرتای بەڕێوبەری وەرزشی ئەتلەتیکۆ بکات و یانەکەی رێکبخاتەوە.
یانەی پاریس سان جێرمان بە سەرکردایەتی ناسر خلێفی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامداوە و بڕیاریداوە گۆرانکاری ریشەیی لە یانەکەیدا ئەنجامدات بە گۆڕینی پۆستێکی کارگێڕی.
بە گوێرەی رۆژنامەی لیکیپ، لە کۆبوونەوەکەدا ناسر خلێفی رایگەیاندووە، بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەندریا بێرتا، بەڕێوەبەری وەرزشی یەنەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکەنەوە.
هەمان سەرچاوە دوپاتیکردووەتەوە، بێرتا و خلێفی پەیوەندییەکی بەهێز لە نیوانیان هەیە و بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی ئەتلەتیکۆ زۆر نزیکە لە جێهێشتنی یانە ئیسپانییەکە.
ئەندریا بێرتا تەمەی 52 ساڵە و لە هاوینی 2013ەوە لە بەشی وەرزشی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کاردەکات، بێرتا پێشتریش وەک بەڕێوبەری وەرزشی چەند یانەک کاری کردووە کە دیارترینیان رۆما و جەنەوا بوون.
