مباپێ لە هاوینی ڕابردوو بەمەبەستی جێهێشتنی یانەكە لە پاریس سان جێرمان یاخیبوو، هەروەها بە كارگێڕی یانەكەی ڕاگەیاندووە، دوای تەواوبوونی گرێبەستەكەی كە لە هاوینی 2024 كۆتایی دێت، نایەوێت بمێنێتەوە، وە ڕەتیكردەوەتەوە بڕگەی درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە و تا ساڵی 2025 كارا بكات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، پاریس سان جێرمان هەوڵدەدات مباپێ ڕازی بكات بۆ ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكە نوێ بكاتەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی یانە پاریسیەكە دەیانەوێت گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەكە بۆ ماوەیەكی زیاتر درێژبكەنەوە و تەنها تا مانگی حوزەیرانی 2025 نەبێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوەشكراوە، لە ئێستادا داهاتووی مباپێ نادیارە، بەتایبەتی كە ئەستێرە فەرەنسیەكە دڵخۆش نییە بە بڕیارەكانی لویس ئینریكی لە یاریگادا، چونكە وەك هێرشبەری نوك پشتی پێ دەبەستێت، نەك لە باڵەكانەوە.

ئەستێرە فەڕەنسیەكە خواستی پەیوەندیكردنی بە ریاڵ مەدریدەوە هەیە ئەویش پاش چەندین هەوڵی شكست خواردوو لە رابردوودا، وە یاریزانەكە لە ئێستادا لەگەڵ یانەكەی دڵخۆش نییە و ئاستیشی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیووە.