تا دێت دەنگۆی رۆیشتنی كیلیان مباپێی فەرەنسی بۆ ریاڵ مەدرید زیاتر دەبێت و یانەی پاریس سان جێرمانیش لە دوو دڵیەكی زۆردایە سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەكە.

لەبەر ئەوەی رێككەوتن لە نێوان یاریزانەكە و خلێفی كراوە لە ئەگەری هەر بڕیارێك یەكەم كەس سەرۆكی یانەكەی لێ ئاگادار بكاتەوە.

مباپێ بێدەنگە و ناسڕ خلێفیش دوپاتیكردەوە كە تا ئێستا هیچ بڕیارێكی لە یاریزانەكەوە پێ نەگەیشتووە.

بەڵام پاریس سان جێرمان بەردەوامە لە هەوڵدان و پالاندانان بۆ رازیكردنی یاریزانەكە بۆ دووبارە درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی، بەو هۆیەوە رۆژنامەی لۆ پاریسیان بڵاویكردەوە، یانەكەی پایتەختی فەرەنسا لە نوێترین ئۆفەردا گرێبەستێكی دوو ساڵەی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر ساڵێك پێشكەشی كیلیان كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە ئەگەر بچێتە ریاڵ مەدرید تەنها ساڵانە 30 ملیۆن یۆرۆی پێدەدرێت لەگەڵ 100 ملیۆن یۆرۆ بە هۆكاری واژۆكردنی گرێبەستی بێ بەرامبەر.

ئەوەش ئاشكرایە ئەگەر مباپی بچێتە ریاڵ مەدرید بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی پاداشتی دڵسۆزی وەرناگرێت، لەبەر ئەوە ئەگەر بە ئۆفەرە تازەكەی پاریس رازیبێت لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ زیاتر وەردەگرێت وەك لەوەی لە ریاڵ مەدرید دەستی دەكەوێت.