لە یارییەكی هەفتەی سێیەمی خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی لیل.

تایمی یەكەم، یانەكەی پایتەخت بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكەكانی 33 و 36 دوو گۆڵی لە رێگەی ڤێرێرا و باركۆلاوە تۆماركرد كە یەكەمیان بە لێدانی سزابوو.

لە تایمی دووەم، لە خولەكی 78 زیگروفا ئەنجامەكەی بۆ لیل كەمكردەوە و كێبڕكێی یارییەكە گەرمبوو، بەڵام لە خولەكی دووی كاتی زیادكراودا كۆلۆ موانی گۆڵی سێیەم و دڵنیای بۆ پاریس نوسیەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە سودی پاریس كۆتایی هات و بە نۆ خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتووە، لیلیش بە شەش خاڵ لە پلەی شەشەم دەبیندرێت.