
ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە نوێترین هەواڵیدا رێكەوتنی یانەی پاریس سان جێرمان و بەنفیكای پورتوگالی سەبارەت بە گواستنەوەی گۆنزالۆ ڕامۆس بڵاوكردەوە.
ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، گرێبەستەكە بە نزیكەی 65 ملیۆن یۆرۆ و 15 ملیۆن یۆرۆ گۆرانكاری دەبێت ، یانە پاریسیەكە بە هۆی یاسای داراییەوە ناچارە بە خواستن یاریزانەكە بگوازێتەوە و لە هاوینی 2024 بە مەرجی كرینەوەی ناچاری یاریزانەكە بە فەرمی دەبێتە یاریزانی پاریس سان جێرمان وە یاریزانەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پشكنینی پزیشكی لەگەڵ پاریس ئەنجامدەدات.
یانە پاریسییەكە سەركەوتووە بووە لە گفتوگۆكردن لەگەڵ یانە پورتوگالییەكە بەمەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ ڕامۆس، بەتایبەتی دوای ئەوەی یانەكە لەگەڵ خودی یاریزانەكە گەیشتە ڕێكەوتن لەسەر مەرجە تایبەتییەكانی گرێبەستە نوێیەكەی.
یانە پاریسییەكە هەوڵی ئەوە دەدا بە هێرشبەرێكی نوێ ڕیزەكانی خۆی بەهێز بكات، بەتایبەتی دوای ئەوەی كیلیان مباپێ رەتكردەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە هەروەها باس لە ڕۆیشتنی دەكرێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.