
لە خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان كلاسیكۆی لە مارسیلیا بردەوە و نزیكتر بووەوە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە.
لە یارییەكانی خولی فەرەنسا و لە یاری كلاسیكۆدا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مارسیلیای كرد.
تایمی یەكەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی پاریس كۆتاییهات، گۆڵەكانیش عوسمان دیمبلی و نونۆ میندێش تۆماریانكرد.
لە تایمی دووەمدا، ئەمین گوێری ئەنجامەكەی بۆ مارسیلیا كەمكردەوە بەڵام دواتر لیرۆلا بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێكی تری بۆ پاریس تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی یانەی خاوەن یاریگا كۆتاییهات.