لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە ناو یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئەجاكسیۆ بوەوە و یاریەكەشی بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 22 فابیان ڕویز گۆڵی یەكەمی بۆ پاریس سان جێرمان تۆماركرد و دواتریش ئەشرەف حەكیمی لە خولەكی 33 گۆڵی دووەمی بۆ پاریس تۆماركرد كە ئەو تایمە بەو دوو گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی باشتر دەركەوتن و لە خولەكەكانی 47 و 54 و 73 سێ گۆڵی تریان لەلایەن مباپێ و محەمەد یوسف بەهەڵە تۆماركرد.

بەم ئەنجامانە، پاریس سان جێرمان بە 81 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی دەبینرێت، ئەجاكسیۆش بە 23 خاڵ لە پلەی هەژدەی ڕیزبەندیەكەدا دەبینرێت.