یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پلان بۆ ئەوە دادەنێت شۆڕشێكی گەورە لەپێكهاتەی یانەكەیدا ئەنجامبدات لەوەرزی نوێ دوای ئەوەی لویس ئینریكی وەك ڕاهێنەری یانەكەی دیاریكرد و گرێبەست لەگەڵ هەریەكە لە ماركۆ ئەسێنسیۆ و میلان سكرینیار و ئۆگارتی ئەنجامدا.

بێگومان پاریس سان جێرمان هێشتا بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ لەمێركاتۆی هاوینەدا بەڵام تەنیا بەوەوە ڕاناوەستێت و دەیەوێت چەندین یاریزانی بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند كە پاریس سان جێرمان بڕیاریداوە 12 یاریزانی یانەكە لەم گواستنەوەی هاوینەدا بفرۆشێت چونكە كارگێڕی یانەكە دەیەوێت پڕۆژەیەكی نوێ دروستبكات لەگەڵ ئینریكی ڕاهێنەر.

دیارترین ئەو یاریزانانەش كە پاریس دەیەوێت بیانفرۆشێت یان بەخواستن بیداتە یانەكانی تر بریتین لە خوان بێرنات و كیلۆر ناڤاس، فیناڵدۆم، دراكسلەر، ئیكاردی، پاریدێسە، بەهەمان شێوە داهاتووی كیلیان مباپێ و نەیمار داسیلڤاش تائێستا بەنادیاری ماوەتەوە.