بە گوێرەی زانیارییەكانی كادینا سێر، چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی ڕاهێنەری ئێستای بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی، دەبێتە ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لە مۆندیالی یانەكانی ئەمساڵدا كە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشكردووە، ئەنچیلۆتی تا كۆتایی ئەم وەرزە وەك ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەنجامی یاریی كلاسیكۆ، بە هەر ئەنجامێك ئەنچیلۆتی تا كۆتایی ئەم وەرزە وەك ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە.

كادینا سێر دەڵێت؛ كارلۆ ئەنچیلۆتی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەمەبەستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل یانە مەدریدیەكە جێدەهێڵێت و ئەلۆنسۆ دەبێتە جێگرەوە و لە مۆندیالی یانەكان سەركردایەتی ریاڵ مەدرید دەكات وەك یەكەم تاقیكردنەوە.

باس لەوەش دەكات، ئەلۆنسۆ هیوادارە لە هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ، ئارنۆڵد و سالیبا و تیۆ هێرناندیز واژۆ بكات، هەروەها پێی باشە ئاردا گولەر بكات بە یاریزانی سەرەكی پێكهاتەكەی.