
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت تیپێكی باش دروست بكەن و ئەستێرە گەورەكانی جیهان بگوازنەوە ریزەكانیان.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویكردووەتەوە بلەوگرانا پلانیان داناوە لە هاوینی ساڵی 2026 گرێبەست پێشكەشی ئیرلینگ هالاند بكەن.
سەرچاوەكە بڵاویكردووەتەوە بارسا دەیەوێت تائەو كاتە 175 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ئەو ئەستێرە نەروجییە كۆبكاتەوە.
ئێل ناسیۆناڵ جەختی لەوەكردووەتەوە هالاند بژاردەی رۆیشتنی بۆ بەرشەلۆنە بەلاوە باشترە لە ریاڵ مەدرید، ئەمەش یارمەتیدەرە تاوەكوو یانە كەتەلۆنییەكە بیگوازتەوە ریزەكانی.
گرێبەستی ئیرلینگ هالاند لەگەڵ مان سیتی لە ساڵی 2034 كۆتایی پێدێت و یاریزانەكە لەم وەرزەدا لەگەڵ شین پۆشانی مانچستەر بەشداری 40 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 30 گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربكات و ئاستێكی باش پێشكەش بكات.