
لە یاریەكانی هەفتەی 31ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لەناو یاریگای خۆیدا میوانداری لە یانەی برایتۆن كرد و یاریەكەش بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لەبەرژەوەندی برایتۆن كۆتایهات.
لە تایمی یەكەمدا یاریەكە ئاستێكی بەرزی بەخۆیەوە بینی و یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلی گۆڵ تۆماركردنیان بۆ دروستبوو كە چێڵسی لە خولەكی 13 لەڕێگەی گالاگێرەوە گۆڵێكیان تۆماركرد و دواتریش ویلباك لە خولەكی 42 ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.
لە تایمی دووەم برایتۆن باشتر دەركەوتن و دوای هەوڵە بەردەوامەكانیان لە خولەكی 69 لەلایەن ئینسیسكۆوە گۆڵی دووەم و بردنەوەیان تۆماركرد.
لە یاریەكی تریشدا تۆتنهام ڕووبەڕووی یانەی بۆرنمۆس بویەوە و یاریەكەش بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی بۆرنمۆس كۆتایهات.
بەو ئەنجامەش چێڵسی بو 39 خاڵ لەپلەی یانزەیەمدایە و تۆتنهامیش بە 53 خاڵەوە لەپلەی پێنجەمدا دەبینرێت.