ماڵپەڕی كوبانۆسیسیاس بڵاویكردەوە، پورتوگال خۆی ئامادە دەكات بۆ ڕێزلێنان لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەكی بێ وێنە بە دەركردنی دراوێك كە وێنەی ئەوی لەسەرە.

ماڵپەڕەكە ئاشكرایكردووە، بە گوێرەی بانكی ناوەندی پورتوگال دراوەكە بەهای حەوت یۆرۆیە، ئەمەش وەك ئاماژەیەكە بۆ ژمارەی دڵخوازی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە كاروانی وەرزشی.

ئەمە لە كاتێكدایە ئاژانسی فرانسپرێس روونیكردەوە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی پورتوگال لە پرۆسەی دەركردنی هیچ دراوێكی نوێدا نییە كە وێنەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لەسەر بێت.

ئەم دەنگۆیانەی دەربارەی ئەستێرە پورتوگالیەكە بڵاوبوونەوەتە دەكرێت لە داهاتوودا بببێت بە راستی، بەو پێیەی ئەرجەنتین بە هامان شێوە رێزی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا گرتووە.