دوای بردنەوەی نەسڕ لە یانەی وەحدە، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەریان باسی لەوەكرد، ئامانجی لەگەڵ نەسڕ بەدەستهێنانی بردنەوەیە لە هەموو یارییەك، لەبەر ئەوە نهێنی گۆڕانكاری لە پێكهاتەدا ئاشكرا ناكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجیان بەدەستهێنانی هەموو پاڵەوانێتییەكانە، ئەمەش تەنها بە بردنەوەی سەرجەم یارییەكان و پشتگیریكردنی هاندەرانیان لە هەموو یارییەكدا بەدەستدێت.

پیۆلی وتیشی: لاپۆرت تووشی ئازارێكی كەم بوو، بۆیە بڕیارمدا گۆڕانكاری پێبكەم، بە ئەگەرێكی زۆریشەوە لە یاری داهاتوودا پشووی پێدەدرێت بۆ ئەوەی پێكانەكەی خراپتر نەبێت.

دەشڵێت: زۆر دڵخۆشم بەو پێشكەوتنە بەرگرییەی كە تیپەكە لەم ماوەیەی دواییدا نیشانی داوە، ئامانجیشمان باشتركردنی زیاترە بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە سەر ڕێگای ڕاست.