
ئەنجوومەنی گشتیی كەتەلۆنیا، بە پشت بەستن بە ڕاوێژكاری كاروباری كەشوهەوای حكومەتی كەتەلۆنیا، قەدەغەكردنی خۆشوشتن لە هۆڵەكان و ناوەندە وەرزشییەكان، لەنێویاندا یاریگای مۆنتجویكی بەرشەلۆنە، وەك ڕێوشوێنێكی خۆپارێزی بەهۆی وشكەساڵییەوە دەركرد.
وابریارە ئەو ڕێكارە خۆپارێزیە لە مانگی یەكی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی حكومەتی كەتەلۆنیا باری نائاسایی ڕاگەیاند، ئەوەش لەبەر ئەو وشكەساڵییەی كە ناوچەكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
ئەنجومەنەكە رایگەیاند گەر یانەكە پابەند نەبێت و بەهەمان ئاستی ئێستای ئاو بەفیڕۆ بدات ، دەبێت تێچووی ئەو ئاوە بدەن كە بۆ ئاودێریكردنی چیمەنی یاریگا و سەنتەری مەشقەكان بەكاردێت.