رۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی بڵاویكردەوە، قەتەڕیەكان بە سەرپەرشتیاری شێخ جاسم بن حەمەد ئەلسانی ئۆفەری پێنجەمیان پێشكەشی خێزانی گلایزەر كە خاوەنی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیە كردووە تا دەستبەرداری یانەكەیان ببن.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، ئەوە دوایین ئۆفەری قەتەڕیەكانە بەمەبەستی كڕینەوەی یانەی شەیتانە سوورەكان و ئۆفەرەكەش بە ناوی قبوڵی بكە یان رەتی بكەرەوەیە و جارێكیتر گرێبەست بۆ ئەوە بابەتە پێشكەش ناكەنەوە.

دەشڵێت، ئۆفەری ئەمجارەی قەتەڕیەكان حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە و ئەگەر قبوڵ نەكرێت ئەوا جارێكیتر بیر لە كڕینەوەی ئەو یانەیە ناكەنەوە و بە یەكجاری ئەو بابەتە دادەخەن.

رونیشیكردووەتەوە، شێخ جاسم بن حەمەد دەیەوێت ببێتە خاوەنی ڕێژەی لە سەدا سەدی خاوەنی پشكەكانی مانچستەر یونایتد و رەتیكردووەتەوە هیچ كەسێك بكاتە هاوبەشی خۆی.

دوپاتیكردووەتەوە، ئەگەر قەتەڕیەكان سەركەوتوو نەبن لە كڕینەوەی مانچستەر یونایتد ئەوا بە دڵنیاییەوە جیم راتكێلفی بەڕیتانی خاوەنی كۆمپانیای ئینیۆس دەبێتە تاكە كاندید كە هەوڵی كڕینی ئەو یانەیە بدات.