ئەندرێس ئینێستای یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هیچ کەسێک ناتوانێت بەرگەی رەفتارەکانی لویس رۆبیالێس بگرێت و لە نرخی بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی لەلایەن کچانی وڵاتەکەمانەوە کەمکردووەتەوە.

ئینێستا وتی: ناتوانم باسی ئەو هەستە بکەم کە ئێستا سەرجەم کچە یاریزانە پاڵەوانەکانی هەڵبژاردەکەمان تیایدان چونکە نازانن بە چ شێوەیەک باسی پاڵەوانبونیان بکەن.

وتیشی: هەڵسوکەوتەکەی رۆبیالێس چیرۆکە جوانەکەی لەکەدار کرد کە لەلایەن زۆرێک لە یاریزانەکانەوە ماوەی چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینن.

دەشڵێت، من دڵتەنگم وەک کەسێک یان وەک باوکی سێ کچ و هاوسەرێک و یاریزانێکی تۆپی پێ لەبەرامبەر ئەو رووداوانەی کە لە هەفتەی رابردوودا روویانداوە.