
رۆدری بەرامبەر ئارسناڵ توشی پیكانبوو چاوەڕێش دەكرێت ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوربكەوێتەوە
لە كاتی رووبەرووبوونەوەی نێوان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ، پێكدادان لە نێوان تۆماس پارتی یاریزانی ئارسناڵ و رۆدری یاریزانی مانچستەر سیتی دروستبوو، بەو هۆیەوە ئەستێرەكەی سیتیزن توشی پێكانبوولە ئەژنۆیدا.
بە دیاریكراوی لە خولەكی 21ی یارییەكە رۆدری بەهۆی ئەو پێكدادانە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت و كۆڤاسیچی كڕواتی لە جێگای هاتە یاریگاوە.
دەستبەجێ لە دوای پێكانەكە سەرچاوە ئینگلیزیییەكان بڵاویانكردەوە، پێدەچێت پێكانەكەی رۆدر سەختبێت و ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دوربكەوێتەوە، بەوەش زەبرێكی كوشندە لە یانەكەی بدات.
رۆدری بە یەكێك لە پایە گرنگەكانی پێكهاتەی گواردیۆلا لە یانەی مانچستەر سیتی دادەندرێت، هەورەها ئەو ئەستێرە ئیسپانیە بەهۆی ئاستە بەرزەكەی پاڵێوراوی بردنەوەی باڵۆن دۆری وەرزی رابردووە.