دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەكان باسیان لە گرنگی پێدانی یانەی مانچستەر سیتی بە رۆدریگۆی بەرازیلی كردووە و یاریزانەكەش چەند هەڵسوكەوتێكی نواندووە، ئەوەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی رایگەیاندوە، لە ئێستادا بارودۆخێكی نەخوازراو لەنێو یانەی ریاڵ مەدرید دروستبووە ئەویش بەهۆی هێرشبەرە بەرازیلیەكەوەیە بەتایبەت دوای بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە وەتسئەپ و دواتر سڕیویەتیەوە.

رۆژنامەكە دوپاتیكردووەتەوە، بەشێك لە ئەندامانی یانەی شاهانە نیگەرانن لەو نوسراوەی رۆدریگۆ، جگە لەوەش هاندەرانی ئەو یانەیەش توڕەن لێی بەهۆی ئەوەی لە كاتی هاتنی كیلیان مباپێدا لێدوانیكی نەخوازراوی داوە كە لە ژێر گوماندا بووە.

رونیشیكردووەتەوە، تەنانەت هاندەران ئەو لێدوانەی رۆدریگۆیان بیرناچێتەوە كە پێش یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگی وەرزی رابردوو ئەگەری مانەوەی لە ریاڵ مەدرید خستە گومانەوە.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، لە ئێستادا كەس دڵنیا نییە لە مانەوەی ئەستێرە بەرازیلیەكە لە ریاڵ مەدرید و ئەگەر بارودۆخەكە بەو شێوەیە بڕوات ئەوا یاریزانەكە دەڕوات و بە ئەگەری زۆریشەوە دەچێتە مانچستەر سیتی.