
هەفتەی رابردوو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ بە فەرمی لیستی 30 پاڵێوراوی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆندۆر راگەیاند و ناوی رۆدریگۆ گۆسی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید تێدا نەبوو.
سەبارەت بە دوورخستنەوەی، ڕۆدریگۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆی ماركا ئاماژەی بەوەكرد، پێموایە شایەنی ئەوە بووم لەنێو كاندیدەكانی خەڵاتی باڵۆن دۆربم و واهەست دەكەم ستەمم لێكراوە.
لەهەمان كاتتدا ئەوەشی راگەیاند، سەرسام بووم، كەناوی منی تێدانیە، مەبەستیشم ئەوە نییە یاریزانە پاڵێوراوەكان بچوك بكەمەوە، بەڵام هیچ شتێك نییە لەوە زیاتر بتوانم بیكەم، من بەرپرسیار نیم لە هەڵبژاردنی لیستەكە.
دوابەدوای راگەیاندنی ئەو لیستە، رۆدریگۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە جامەكانی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بەرزدەكاتەوە، روخسارێكی پێكەنینی لەگەڵ وێنەكان دانابوو
لە كۆتاییدا گوتی، شتێكی گاڵتەجاڕانەم بڵاوكردەوە، ئێستا هیچم نیە بیڵێم، دەزانن چەندە توڕەم، هەمووان پشتگیریان كردم، جا چی لە هەڵبژاردەی ووڵاتەكەم بێت یاخود لە یانەی ریال مەدرید، من شایستەی ئەوە بووم ناوم لە لیستەكە هەبێت.